2 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

نامەی دكتۆر یوسف قەرزای بۆ بەهاناوە چوونی گەلی كورد لەسالی 1415كۆچی

Image

نامەی دكتۆر یوسف قەرزای بۆ بەهاناوە چوونی گەلی كورد لەسالی 1415كۆچی

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەڕێز جەنابی مامۆستا/.................................خوای گەورە بتپارێزێ‌

السلام علیكم ورحمە الله وبركاته

 پاشان:

شاراوە نییە لە بەڕێزتان كە برا كوردەكانمان نەوەكانی صەلاحەدین لە كوردستانی عیراق، چ كارەساتێكیان بەسەردا هاتووە، ئەو هەموو مەینەتی و چەرمەسەریەیان بەسەردا هات، لەنێویشیدا لە هەڵەبجە تووشی ئەو كوشتن و بڕینە كۆمەڵیانە هاتن، گوند و مزگەوتەكانیان لە كوردستان خاپوور كرا.

لە ئەمڕۆشدا كارەساتیان زیاتر بووە كە جێهێڵراون بۆ ڕێكخراوەكانی بە گاوركردن و بیدعەگەرایی، ئەوەش بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی ڕێچكە ناڕەواكان لە ژێر سێگۆشەی ترسناكی: هەژاریی و نەخۆشی و نەزانیی.

لەبەردەم ئەم كارەساتانەدا، لە ئێستادا (ڕابیتەی ئیسلامی كوردی) كە برامان دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی سەرپەرشتی دەكات، هەڵدەستێ‌ بە گێڕانی ڕۆڵێكی چاك لە بانگەوازی ڕاست و دروست، لە فریاگوزاری، لە ڕاپەڕاندنی پڕۆژەی خێرخوازی، لە كەفالەتكردنی منداڵانی بێباوك، لە بێوەژنان، لە دروستكردنی مزگەوت و قوتابخانەو نەخۆشخانەكان، هەروەها سەرپەرشتیكردنی قوتابخانە شەرعییەكان و مەڵبەندەكانی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز و كاری تری خێرخوازی و بانگخوازیی.

ڕابیتەی ئیسلامی كوردی لایەنێكی متمانە پێكراوە...

لەبەرئەوە داواكارین هاوكاری ڕابیتەو سەرۆكەكەی دكتۆر عەلی قەرەداغی بكەن، بە مەبەستی خزمەتكردنی ئیسلام و موسڵمانە كوردەكان لە ناوچەكەدا .

خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە....     

      والسلام علیكم ورحمە الله وبركاتە

              واژۆ                                                                           

الشیخ/ عبد الله بن سلیمان المنیع                                                   

  واژۆ                            

  الشیخ/ الدكتور، یوسف القرضاوی

      واژۆ

الدكتور/ خالد مذكور المذكور

2 / 5 / 1415ك                                            

 

Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی