2 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ. د. عەلی قەرەداغی بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی ئیسلامی دەکات

Image

پاش ئەوەی لەلایەن لیژەنەی مانگ بینینی وڵاتانی ئیسلامییەوە، ڕۆژی جەژن بە سبەی چوارشەممە، بەرواری ١٠/٤/٢٠٢٤ دیاری کرا. پ. د. عەلی قەرەداغی لە پێگەی فەرمی خۆیەوە، پیرۆزباییەکی گەرمی ئاڕاستەی گەلی ئیسلامی کرد و نزای کرد کە مسوڵمانان بتوانن یەکگرتوو بن و سەرکەوتوو بن.

دەقی پیرۆزباییەکە:

هەموو ساڵێکتان هەر خێر و بەرەکەت بێت و غەززەش هەر سەربەرز بێت.
شادومانم بە ئاڕاستەکردنی پیرۆزباییەکی گەرم بۆ گەلی ئیسلامی، بە سەرکردە و زانا و تەواوی پێکهاتەکانیەوە، بەبۆنەی جەژنی خەڵات و بەزەیی و لێخۆشبوونەوە، جەژنی ڕەمەزان. داواکارم لە خوا لە هەموانی قبووڵ بفەرموێت و بەزەیی و خێر و بەرەکەت و یەکێتی و سەربەرزیمان پێ ڕەوا ببینێت. لەهەمان کاتدا بە سەرکەوتنی ئاشکرا لە غەززەی سەربەرز و فەلەسطین و ئازادکردنی دیلەکان و کۆتایی هاتنی نازیی و داگیرکار، دڵخۆشمان بکات. ئامین.

پ. د. عەلی محێدین قەرەداغی

سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی