2 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

چۆن زەكاتی سامانەكەت دەدەیت؟

Image

كتێبی (چۆن زەكاتی سامانەكەت دەدەیت؟) یەكێكی ترە لە بەرهەمە بەپێزەكانی پ.د. عەلی قەرەداغی، كە لە بواری زەكاتدا بەشێوەیەكی ورد و كورت و پوخت پێشكەش بە خوێنەرانی كردووە، تا هەموو گرۆی خەڵك بە گشتی بتوانن لێی تێبگەن. هەروەها لەسەر زۆر بابەت دواوە كە ڕۆژانە دەبنە جێی پرسیار لە مێشكی مسوڵماناندا.

سەرەتا بە باس كردن و هێنانەوەی نمونەكانی زەكات لەناو قورئان و سوننەتدا دەست پێدەكات و وشەی (الزكاة) لەڕووی زمانەوانی و واتاوە ڕوون دەكاتەوە. دواتر پایەكانی زەكات دیاری دەكات كە هەبوونیان واتای پیویستیی زەكات دەركردنە و نەبوونیان پێویستیی زەكات دەركردن لادەدات. كە بریتیین لە زەكات دەر، زەكات لێدەركراو، زەكات پێ دراو، هاوكات مەرجەكانی هەر یەكێك لەو پایانە ڕوون دەكاتەوە و ڕای زانایان بە گشتی دەكاتە بەڵگەی وتەكانی.

لە بەشی پایەی زەكات لێدەركراو، واتا ئەو سامانەی پێویستە زەكاتی لێ دەربكرێت؛ نووسەر ئاماژە بە شێوازی دروستی دەركردنی زۆربەی جۆری سامانەكان دەكات، وەك زەكاتی بەروبوومی ئاژەڵان، زەكاتی سامانی كشتوكاڵ، زەكاتی زێڕ و زیو، زەكاتی پشك و زۆر جۆری تری سامان كە زەكات دەركردنیان جیاوازە.

لە بەشە كۆتاییەكانی كتێبەكەیدا، چەند بابەتێكی گرنگی پەیوەست بە زەكاتەوە دەوروژێنێت و وەڵامی چەند پرسیارێك دەداتەوە كە لای زۆرینەی خەڵك ناڕوونە. وەك ئەو شوێنانەی زەكاتیان ناكەوێت، گواستنەوەی زەكات، پێشخستن و دواخستنی زەكات، زەكاتی ماڵی حەرام و جیاوازی نێوان باج و زەكات. هەروەك چۆن لە دوا پەیامیدا، بە كورتی ئاماژە بە زەكاتی سەرفیطرە دەدات، تا بۆ خوێنەران بەتەواوی ڕوون ببێتەوە.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • نووسین: عەلی محێدین قەرەداغی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن لیژنەی وەرگێڕانی ڕابیتەی ئیسلامی كورد
  • ژمارەی لاپەڕە: 123
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2012

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە، كرتە لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی