كتێبی (ئاسایشی گیان و فیكر) توێژینەوە و خوێندنەوەیەكی نوێیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ دەقەكانی قورئان و فەرموودە و شەریعەت بەگشتی، كە دەیەوێت بەپێی فیقهی مەقاصید مامەڵە لەگەڵ شەریعەت و دەقەكان بكرێت.
دەستپێكی كتێبەكە دەروازەیە بۆ ناساندن و پێناسە كردنی ناونیشانی كتێبەكە و پاشان نیشاندانی ئامانجی شەریعەت كە چەسپاندنی ئارامیی ڕۆحی و فیكرییە، ئەویش بە ئاشنا كردنی خوێنەر بە چەمكی (مقاصد). هەروەها لەڕێی باس كردنی هەر هەشت مەقصەدەكەی شەریعەتەوە دەیسەلمێنێت كە مەقاصیدەكان لەپێناو پاراستنی ئاسایشی گیان و فیكردان.
دواتر نووسەر ئاماژە بەو ئاڵۆزی و گرفتە فیكری و ڕۆحییانە دەدات كە لەئەنجامی خوێندنەوەی هەڵەوە بۆ ئایین، دووچاری وڵاتانی جیهان بووە، وەك تیرۆر و توندڕەوی ئایینی، پاشان هەڵوێستی ئیسلامی لەو ڕووەوە دەخاتە بەر دید.
لە كۆتا بابەتەكانی كتێبەكەیدا، د. عەلی سەرنج دەخاتە سەر سەرچاوەی ئەو توندڕەوی و بیرە چەوتانە كە بە خەواریجەكانیان لە قەڵەم دەدات، پاشان ئاماژە دەدات بە شێوازی مامەڵە كردنی دروست لەگەڵ ئەو گرۆیانەی بیروباوەڕی توندیان هەڵگرتووە.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
بۆ خوێندنەوەی پەرتوكەكە، كرتە لێرە بكە
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان