1 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

گەشەپێدان و گەندەڵی

Image

كتێبی (گەشەپێدان و گەندەڵی)، توێژینەوەیەكی زانستییە لەڕوانگەی فیكری ئیسلامییەوە پێناسە و تاوتوێ بۆ چەمكی گەشەپێدان بە گشتی و جۆرە جیاوازەكانی دەكات.

لە سەرەتای كتێبەكەدا د. عەلی قەرەداغی پێناسەیەك لەڕووی فیكری ئیسلامییەوە بۆ گەشەپێدان دەكات و حوكم و مەرج و ڕاگرەكانی گەشەپێدانی هەمەلایەنە دەستنیشان دەكات.

لە بەشی دووەمی كتێبەكەدا، نووسەر سەرنج دەخاتە سەر جیاوازییەكانی گەشەپێدان لەنێوان جیهانی یەكەم (بە گشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا) و جیهانی سێیەم (بە گشتی وڵاتانی ڕۆژهەڵات)،  پاشان لەڕووی زمانەوانییەوە دەستەواژەی گەشەپێدان دەناسێنێـت.

لە بەشی دواتری كتێبەكەدا، گەندەڵی دەناسێتێت و جۆرەكانی دەستنیشان دەكات و پاشان لە هەر یەكێك لەو گەندەڵییانە دەدوێت، كە گەندەڵیی ئیداری و دارایی و سیاسی و ژینگەیی دەگرێتەوە. لە باسی گەندەڵیی ئیداری و داراییدا، بەرتیل و پارە شۆردنەوە وەك نمونەی ئەو جۆرە گەندەڵییە دەخاتە بەر دید و حوكم و سزاكەی دەستنیشان دەكات. هاوكات هۆكار و چارەسەری ئیسلام بۆ ئەو گرفتانە تاوتوێ دەكات.

گەندەڵیی ژینگەییش جۆرێكی ترە لەو گەندەڵییانەی نووسەر لەسەریان دەدوێت. لەو ڕووەوە كاریگەرییەكانی گەندەڵیی ژینگەیی لەسەر چەند لایەنێك ڕوون دەكاتەوە و پاشان هەڵوێست و چارەسەری ئیسلام بۆ ئەو بابەتە دەخاتە بەر دید.

لە كۆتا بەشەكانی ئەم كتێبەدا، نووسەر بە كورتی لەسەر گەندەڵیی سیاسی دەدوێت و پاشان بە باس كردنی ئاستەنگ و كۆسپەكانی بەردەم گەشەپێدان لە جیهانی ئیسلامیدا، كۆتایی بە كتێبەكەی دەهێنێت.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • نووسین: عەلی محێدین قەرەداغی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن تاریق نەجیب
  • ژمارەی لاپەڕە: 158
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2011

 

بۆ خوێندنەوەی پەڕتوكە، كرتە لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی