6 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

كۆمەڵگە و گەشەپێدان

Image

كتێبی (كۆمەڵگە و گەشەپێدان) بریتییە لە كۆكراوەی سەرجەم ئەو چاوپێكەوتنانەی بەڕیز پ. د. عەلی محێدین قەرەداغی، لە میانەی سەردانە بەردەوامەكانی بۆ كوردستان، لە ساڵانی پێش 2011 لەگەڵ تەلەفزیۆن  و ڕۆژنامە و میدیا و گۆڤارە كوردییەكان ئەنجامی داون، وەك تەلەفزیۆنی یەكگرتوو، ڕۆژنامەی میدیا، ئاوێنە، بانگی هەق، هاوڵاتی و چەندان پێگەی ڕاگەیاندنی تر.

لەو چاوپێكەوتنانەدا چەندین جۆر پرسیاری ئاڕاستە كراوە لەڕووی ئابووری و دارایی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەوە، بەڕێزیشیان وەك هەمیشە هەوڵی داوە لەڕێی وەڵامەكانیەوە، ئەزموون و زانستی خۆی بخاتە خزمەتی گەلی كورد و بەرەو پێش بردنی كوردستان. هەر لەبەر ئەم هۆكارەش بوو كە ئەم چاوپێكەوتنانە لەدوو توێی كتێبێك بەو ناونیشانە (كۆمەڵگە و گەشەپێدان) كۆكرانەوە.

 هەندێ لە بابەتەكانی چاوپێكەوتنەكان، ئەمانە دەگرنە خۆ: لێكهەڵوەشانەوەی عێراق و بەرژەوەندیی كورد، زانستی مرۆڤ و بازنەی حەڵاڵ، پۆستی سیاسی لە ژیانی د. عەلی قەرەداغی، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و دامەزراندنی ڕابیتەی ئیسلامی كورد، كە هەردووكیان لەلایەن پ.د. عەلی قەرەداغییەوە دامەزراون و تا ئێستاش (2024) لە كاروبارە زانستی و فێرخوازی و خێرخوازییەكانی خۆیان بەردەوامن.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: كوردی
  • ئامادە كراوە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی د. عەلی قەرەداغی
  • ژمارەی لاپەڕە: 201
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2011

 

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەڕتووكە، كرتە لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی