ئەم پەرتووكە (ئیسلام و مافی هاوڵاتی بوون) لێكۆڵینەوەیەكی تری گرنگی پ. د. عەلی قەرەداغییە كە هەوڵ دەدات واتای زمانەوانیی و واتای زانستیی و باوی هاوڵاتی بوون بەشێوەیەكی ورد ڕوون بكاتەوە و هەڵوێستی ئیسلام لەو بارەیەوە بخاتە ڕوو.
هەروەك چۆن باس لە مافی نامسوڵمان دەكات لەژێر سایە و سێبەری دەوڵەتی ئیسلامیدا، ڕۆشنایی دەخاتە سەر پەیمانی مەدینەی منەوەرە كە بە یەكەمین و یاسا و دەستوورێك دادەنرێت كە پارێزگاری لە مافەكان كردووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. لەو ڕووەوە چەند نمونەیەك لە پەیمانەكانی پێغەمبەر ﷺ بۆ گاور و جولەكە دەهێنێتەوە، هەروەها ئاماژە بە كۆمەڵە ئادابێكی پێشكەوتووش دەدات بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ نامسوڵماندا.
لە ناوەرۆكی كتێبەكەیدا، د. عەلی تیشك دەخاتە سەر بابەتی سەرانە (الجزیة) و چەندین بابەتی تری پەیوەندیدار بە ناونیشانی كتێبەكەوە.
لە كۆتاییدا دوو نمونەی قورئانی و ژیانی پێغەمبەر ﷺ دەكاتە دەروازەیەك بۆ تێگەیشتن لە بابەتی مسوڵمانی كەمینە لە وڵاتی نائیسلامیدا، ئەوانیش نمونەی پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لەسەر) لە میصر و كۆچەرییە مسوڵمانەكان لە حەبەشە.
وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان