5 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

د. عەلی قەرەداغی: دان نان بە جەژنی غەدیر لە وڵاتێكی فرە ئاینزا و فرە تایەفە و فرە ئاییندا -وەك عێراق- هیچ خزمەت بە سەقامگیری و پێكەوەژیانی پێكهاتە سەرەكییەكانی ئەم وڵاتە ئازیزە ناكات

Image

پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاری نوێی تایبەت بە پشووە فەرمییەكانی عێراقی دەركرد و  یەكێك لەو بۆنانەی بۆ ئەو پشووانە زیاد كرابوو، جەژنی غەدیری تایبەت بە شیعە ئایینزاكان بوو، ئەم بابەتە گفتوگۆ و دەمەقاڵەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. لای خۆشیەوە پ. د. عەلی محێدین قەرەداغی، لەم ڕووەوە پەیامێكی بڵاو كردەوە:

عێراق لەوپەڕی پێویستیدایە بۆ دووركەوتنەوە لە تایەفەگەری، تاكو سەقامگیر ببێت، نەوەك بوروژێت.

دان نان بە جەژنی غەدیر لە وڵاتێكی فرە ئاینزا و تایەفە و فرە ئاییندا -وەك عێراق- هیچ خزمەت بە سەقامگیری و پێكەوەژیانی پێكهاتە سەرەكییەكانی ئەم وڵاتە ئازیزە ناكات،  بگرە پشێوی دەنێتەوە و پەرە بە تایەفەگەری و جیاكاری و كێشمەكێشم دەدات. ئەمە لەكاتێكدا عێراق لەوپەڕی پێویستیدایە بۆ فەرمانڕەوایەتییەكی دادپەروەرانە كە بەرمەبنای بنەما گشتییە ئیسلامییەكان و یەكسانیی دادپەروەرانە بێت لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی عێراق، بەبێ جیاكاری یان دوور خستنەوەی هیچ پێكهاتەیەكی دیاریكراو.

مێژووش شایەتە كە تایەفەگەری گەل یەك ناخات، بەڵكو جیاوازی دەخاتەوە و زیان دەگەیەنێت و سوود نابەخشێت. هەربۆیە داوا لە بیرمەندانی عێراق دەكەین، لەسەر یەك قسە یەك بگرن.

چونكە هەر شتێك لەیەك جیایان بكاتەوە زیانیان پێ دەگەیەنێت و هاوكاریی داگیركاران دەدات زیاتر بمێننەوە و، دەبێتە هۆی شكستێكی گەورە بۆیان، چ زوو بێت یان درەنگ. خوای گەورە فەرموویەتی: (ولا تنازعوا فتفشلوا )

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی