1 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی قەرەداغیی بەشداریی دەكات لە كۆڕبەندی ساڵانەی جیهانیی بۆ ئابووریی ئیسلامی لە مالیزیا

Image

لە میانەی كۆڕبەندی جیهانیی بۆ ئابووریی ئیسلامی، كە لە مالیزیا بەستراوە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە 28 بۆ 29ی مایۆی 2024. پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان ئامادەی دەستپێكی كردنەوەی كۆڕبەندەكە بوو، كە لەوێ چاوی كەوت بە سەرۆك وەزیرانی وڵاتی مالیزیا، بەڕێز ئەنوەر ئیبراهیم.

لە سەرەتای كۆڕەكەدا سەرۆك وەزیرانی مالیزیا، زۆر بە گەرمی پێشوازیی لە پ. د. عەلی قەرەداغی كرد و پێزانینی قووڵی خۆی دەربڕی لەئاست بەشدار بوونی بەڕێزیان. لای خۆشیەوە پ.د. عەلی قەرەداغی سوپاسی كرد لەئاست ئەو پێشوازییە گەرمە و جەختی كردەوە لە گرنگیی هاوكاری و هاودەستی نێوان زانایان و بڕیار بەدەستان، بۆ بەرەو پێش بردنی ئابووریی ئیسلامی لەسەر ئاستی جیهانیدا.

شایەنی باسە ئەم كۆڕبەندە ساڵانە دەبەسترێت و بە دوانگەیەكی گرنگ دادەنرێت كە زانایان و شارەزایانی بورای ئابووری و بڕیار بەدەستان لە سەرتاسەری جیهانەوە بەیەكەوە كۆدەكاتەوە. ئەوەی ئەم كۆڕبەندە بە ئامانجی گرتووە، بریتییە لە باشتر و چاكتر كردنی هاوكاریی ئابووریی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و هاندان بۆ وەبەرهێنان و داهێنان لە بواری ئابووریی ئیسلامیدا.

لە كۆڕبەندەكەدا بەشداربووان چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێ دەكەن، وەك سەرمایەنانەوەی ئیسلامی، بازرگانی، گەشەپێدانی بەردەوام، داهێنانی تەكنەلۆجی و چۆنیەتی هەڵكردنی ئەم بابەتانە لەگەڵ بنەما ئیسلامییەكاندا.

جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بدرێت كە پ.د. عەلی قەرەداغی، لەسەر بانگهێشتنامەی بانكی ناوەندیی مالیزی چۆتە مالیزیا، كە لەوێ خولێكی ڕاهێنان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێشكەش بە فەرمانبەرانی بانكی ناوەندی دەكات. ئامانجیش لەو خولە بەرەوپێش بردنی توانا و تێگەیشتنی فەرمانبەرەكانە بۆ سەرمایەنانەوەی ئیسلامی و ڕێوشوێنەكانی.

Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی