2 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی بەشداریی پێشانگای كتێبی نێودەوڵەتی ئیستانبوڵی كرد و لە نزیكەوە بە خوێنەران ئاشنا بوو

Image

لەگەڵ هاتنی وادەی پێشانگای نێودەوڵەتی ئیستانبوڵی ئەمساڵ بۆ كتێبی عەرەبی، پ.د، عەلی محێدین قەرەداغی وەك هەموو جارێك، بە بەرهەمە بەپێزەكانی بەشدار بوو لە پێشانگاكە و چەندین كتێبی  گرنگی خستە بەر دەستی خوێنەران. شایەنی باسە بەڕێزیان بوونی كرداریی خۆیان لەناو خەڵكیدا سەلماند و بەشداریی پێشانگاكەیان كرد و لە نزیكەوە مامەڵەی لەگەڵ خوێنەران ئەنجامدا.

هەروەك لە پەیامێكدا ڕایدەگەیەنێت:

ئەم وێنەیە، وێنەدانەوەی باوەڕی قووڵمە بە ڕۆشنبیری و هزر و نزیك بوونەوە لە خەڵك..

خۆشحاڵ بووم بە هاتنە پێشی خەڵك لە كتێبەكانم لە پێشانگای كتێبی نێودەوڵەتیی ئیستانبوڵی ئەمساڵ. باوەڕم وایە بیرمەندی مسوڵمان، دەستەواژەیەكە دەكرێت وا لێی بگەین كە لە سەروو سنووری فێربوونی ئەكادیمیی باو و دێرینەوەیە، چونكە تاكی بیرمەندی مسوڵمان توانای ئەوەی هەیە بەشێوەیەكی ئەرێنی كار لە كۆمەڵگاكەی بكات.

پێویستە بیرمەندی مسوڵمان بە قووڵی لە واقیع و ئێستای خۆیان تێ بگەن و بەرپرسیارێتییەكی ئەخلاقی و كۆمەڵایەتییان بەسەرەوەیە كە پاڵیان دەنێت بۆ تێكەڵ بوون بە پڕۆسەی پەرەدان بە هزر و جێبەجێ كردنی كرداریی بەهاكانی ئیسلام.

دەبێت بیرمەندی مسوڵمان پێوەند و پەتێك بێت لەنێوان كەلەپووری ڕۆشنبیریی كۆمەڵگاكەی و پێویستییە سەردەمییەكانی، لە هەوڵی لەیەك تێگەیشتن و هاوكاری نێوان ئەو دوو لایەنەدا بێت، نەوەك هەوڵی جیاكردنەوە و دابڕاندنیان لەیەك.

ڕۆڵی ڕۆشنبیرانی مسوڵمان تەنها بریتی نییە لە بیركردنەوە لە بوارێكی باش یان ئەكادیمیدا، بەڵكو پێویستە لەسەریان كاردانەوەی كارایان لەگەڵ پرسە ڕۆژانەكانی كۆمەڵگاكانیان هەبێت. پێویستە هەوڵی زیاتر  بدەن بۆ گفتوگۆ و بونیادنان و بەشداریی كردنی كارایانە و هاوكاری كردن لە پرسە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكاندا؛ ئەویش لەپێناو سازدانی ژینگەیەكی بەرهەمداری وا كە پاڵپشت بێت بۆ بەئاگاهێنانەوەی هۆشیاریی گشتی.

ئەگەر بێتو ڕۆشنبیران و بیرمەندان تەنها لەناو كۆشكە زانستی و زانیارییەكانیاندا بمێننەوە دوور لە كێشە و گرفتەكانی خەڵكی، ئەوا لە بەدیهێنانی گۆڕانگارییە خوازراو و بانگەشە بۆكراوەكەیاندا شكست دەهێنن و متمانە و كاریگەری لەلای خەڵكی لەدەست دەدەن.

لە بەرامبەردا تێكەڵبوونی كرداریی لە ژیانی كۆمەڵایەتیدا، چ لەڕێگەی فێركردنەوە بێت، یان گفتوگۆ و دیبەیتی گشتی، پابەند بوونی زانایان و زانستخوازان بە بەرپرسیارێتییەكانیانەوە نیشان دەدات.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی