سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بە مەبەستی بەشداری كردن لە كۆڕبەندی ئیسلامیی جیهانیدا؛ سەردانی مۆسكۆی كرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 19ی سێپتەمبەر، پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بەرەو مۆسكۆ كەوتە ڕێ، لەپێناو هاتن بەدەم بانگهێشتنامەی فەرمیی ڕێزدار شێخ عین الدین راوي، سەرۆكی كارگێڕیی كاروبارە ئایینیەكانی مسوڵمانانی یەكێتیی ڕووسیا.
شایەنی باسە پڕۆفیسۆر عەلی قەرەداغی بەشدار دەبێت لە چالاكییە هاوەڵەكانی كۆڕبەندی ئیسلامیی جیهانیی هەشتەم و لیژنەی زانستیدا، كە بڕیار وایە شایەتحاڵی كردنەوەی نمایشی "قورئانی عوثمان" و "تۆمارەكانی قورئان" بێت. ئەمە سەرەڕای بەشدار بوونی لە دانیشتن و كۆبوونەوەكانی كۆڕبەندەكە و لیژنەی زانستی، كە ڕۆژی شەممە 21ی مانگ دەبەسترێن.
چالاكییەكانی یەكەم ڕۆژ، بریتییە لە دەستپێك و كردنەوەی كۆڕەكە و پاشان دیداری موفتییەكانی سەر بە یەكێتیی ڕووسیا.
ئامانج لەم سەردانە زیادكردنی هاوكاری نێوان دامەزراوە ئیسلامییەكانە لەئاستی نێودەوڵەتیدا، هەروەها هەوڵدانە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لەپێناو خزمەت كردنی ئایینی ئیسلامدا.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان