1 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

پ. د. عەلی قەرەداغی لە كۆڕبەندی ئیسلامیی جیهانیی وتارێكی بەپێزی پێشكەش كرد

Image

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پ.د. عەلی قەرەداغی ڕادەگەیەنێت كە سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە گەیشتە مۆسكۆ و لە فڕۆكەخانەی ئەوێ، لەلایەن بەرپرسانەوە بەخێرهاتن كرا، بۆ ڕۆژی هەینیی دواتریش چالاكییەكانی دەستی پێكرد.

سەرەڕای ئەوە، چالاكییە گرنگەكەی بریتی بوو لە كۆڕبەندەكەی ڕۆژی شەممە كە بەیانییەكەی ئەو ڕۆژە دەستی پێكرد. لە دانیشتنی دەستپێكەكەیدا، لەپاش وتەی سەرۆكی كۆڕبەندەكە و نوێنەرانی سەرۆك ڤلادمیر پوتین؛ پ.د. عەلی قەرەداغی وتەیەكی بەپێزی پێشكەش كرد.

 

لە گوتارەكەیدا ئاماژەی دا بە داڕمانی ڕێكخستەی ئەخلاقی و ڕێكخستەی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی و مافەكانی مرۆڤ، كە بە ئاشكرا لە ڕووداوەكانی غەززە و لوبناندا ڕەنگی داوەتەوە و نیگەرانی و بێ متمانەیی خستۆتە دڵی خەڵكی لە سەرتاسەری جیهاندا. هەروەها ئاماژەی دا بە داڕمانی ڕێكخستەی خێزانی و پەسەند كردنی هاوڕەگەزبازی لە وڵاتانی ئەوروپیدا؛ بەجۆرێك كە هەموو سنوورەكانی تێپەڕاندووە.

پاشان باسی لە هەڵوێستی ئیسلام كرد لەئاست بابەتە چەسپاوە ئیمانی و ئەخلاقی و مرۆییەكان و مافەكان و كەرامەتی مرۆڤ، هەروەها بنەماكانی دادپەروەری و بەزەیی و چاكەكاری كە شیاو بە گۆڕان و دەستكاری كردن نیین و ئێستا ئەوروپا بەگشتی دژیان وەستاوەتەوە و ئەمەش دەستپێكە بۆ داڕووخانی ئەوروپا، بۆ ئەمەش چەندین بەڵگەی هێنایەوە لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز و سوننەتە پێغەمەبەرییەكان و ژیاننامەی خۆشەویست -دروودی خوای لەسەربێت-، هەروەها لە ژیاننامەی پێغەمبەرمان عیساشدا -سەلامی خوای لەسەربێت- بەڵگەی هێنایەوە.

 

دواتر ئاماژەی دا بە ئەركی مسوڵمانان لەئاست ئەم دۆخە شڵەقاوە و ئەم داڕمانەی ڕووی لە هەموو كایەكانی ژیان كردووە، لە یەكگرتن و پێشكەش كردنی پڕۆژەیەكی شارستانیی شوینگرەوە كە تیایدا سەرنج بخرێتە سەر بنەما و بەها مرۆییە هاوبەشەكان و گفتوگۆ وەك پێویستی و ئامڕازێك بۆ مرۆڤایەتی، لەپێناو هاودەست بوون و پێكەوە ژیانی ئاشتییانە.

شایەنی باسە ئاماژەی دا بە گرنگیی بوونی كارگە و تەكنەلۆجیای پاك و پشت بەستن بە ئامێری متمانەپێكراو؛ ئەویش لەپێناو دووربوون لە ڕووداوی هاوشێوەی وەك ڕووداوەكەی لوبنان.

هەروەها لە وتەكانیدا پەیامێكی ئاڕاستەی مسوڵمانان كرد و داوای كرد پشت بە بەها ئەخلاقییە مەزنەكان ببەستن و بەزەیی و لێبوردەیی و گفتوگۆ لەژیانیاندا بەرجەستە بكەن.

Image Image

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی