1 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

توێژینەوەیەكی شیكاریی بۆ كتێبی (فیقهی میزان)ی پ.د. عەلی قەرەداغی ئەنجام دەدرێت

Image

بەم دواییانە كتێبێكی نوێی نووسەر (شیروان شەمێرانی) ئەندامی نووسینگەی جێبەجێكاری كۆڕبەندی جیهانیی میانڕەوی؛ بڵاو بۆتەوە بە ناونیشانی (الموازین الشرعیة ودورها في تثبیت الوسطية والإعتدال).

ئەم كتێبە لەوێنەی توێژینەوەیەكی شیكارییە بۆ كتێبی (فیقهی میزان)ی پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان.

لە پوختەی ناساندندا، كتێبەكە گرنگیی هۆشی جڵەوگیركراو و دیدی زانستیی مەبەستدار دەردەخات، هەر بەو جۆرەی قورئانی پیرۆز بانگەشەیان بۆ دەكات.

هەروەك چۆن تیشك دەخاتە سەر ئەو كێشانانەی قورئانی پیرۆز دەیانچەسپێنێت و كۆمەڵە حوكمێكی دادپەروەرن و لەگەڵ هەموو بارودۆخێك دەگونجێن و، هۆشی مسوڵمان دەپارێزن لە لادان و بیرمەندی مسوڵمانیش دەپارێزن لە كەوتنە ناو هەڵەوە.

شایەنی باسە كتێبەكە باس لە مێژووی ئیسلامی دەكات لەگەڵ هەموو ئەو ئاژاوە و پشێوییانەی بەهۆی جێبەجێ كردنی حوكمی هەڵەوە دروست بوون، كە تێكڕا وایان كردوە بوونی كێشانەیەك پێویست بێت لەپێناو دۆزینەوەی شوێنی ڕاستی ئەو حوكمانە و ڕاست كردنەوەی پەیڕەوەكان. بۆ ئەم مەبەستەش (فیقهی میزان) وەك خاڵی دەستپێك نیشان دەدات بۆ ڕاست كردنەوەی دیدگا و خستنەگەڕی لە ئیجتیهاد و كاردا.

لەڕێی ئەم توێژینەیەوە، نووسەر هەوڵ دەدات تیشك بخاتە سەر سوودە سەرەكییەكانی كتێبی (فیقهی میزان) كە دەیكاتە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ هەموو ئەوانەی گرنگە بۆیان لە بەها شەرعییەكان و میانڕەوی ئیسلام تێبگەن.

 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی