پ. د. عەلی قەرەداغی، لە ئۆزباكستان بەشداری دوو كۆڕبەندی نێودەوڵەتی دەكات لەبارەی ئیسلام و ئاشتی و كەلەپووری پێشەوا (الترمذي)ەوە.
ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە، 14ی ئۆكتۆبەر، پ. د. عەلی محێدین قەرەداغی؛ سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، بەرەو طەشقەندی پایتەختی ئۆزباكستان كەوتە ڕێ، لەپێناو چوون بەدەم بانگهێشتانە فەرمییەكەی ڕاوێژكاری سەرۆكی كۆماری ئۆزباكستانی ئیسلامی.
لەوێ پ.د. عەلی قەرەداغی بەشدار دەبێت لە دوو كۆڕبەندی نێودەوڵەتی كە لەماوەی ڕۆژەكانی 15 بۆ 17ی ئۆكتۆبەر دەبەسترێن.
كۆڕبەندی یەكەم لە ڕۆژەكانی سێ شەممە و چوار شەممە 15-16ی ئۆكتۆبەر بەڕێوە دەچێـت، بەناونیشانی "ئیسلام ئایینی ئاشتی و خێرە"، لەكاتێكدا لە كۆڕبەندی دووەمدا و لە ڕۆژی پێنج شەممە، 17ی ئۆكتۆبەر، باس لە "پێگەی كەلەپووری زانستیی پێشەوا الترمذي لە شارستانییەتی ئیسلامیدا" دەكرێت.
شایەنی باسە لە دەستپێكی هەردوو كۆڕبەندەكەدا، پ.د. عەلی قەرەداغی دوو گوتار پێشكەش بە ئامادەبووان دەكات.
لە گوتاری یەكەمیدا سەرنج دەخاتە سەر بەها ئیسلامییەكان لە ئاشتی و دادپەروەری و بەزەییدا، هەروەها تیشك دەخاتە سەر ئەو پرسە هەنووكەییانەی دووچار بە گەلی ئیسلامی هاتووە و ڕۆڵی یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە پێشكەش كردنی دیدی شەرعی لەبارەی ئەم ئاڵنگارییانەوە.
لە گوتەی دووەمیشدا، باس لە كەسایەتی پێشەوا الترمذي دەكات و تیشك دەخاتە سەر كەلەپوورە زانستییەكەی و ڕۆڵی گەورەی لە دەوڵەمەندكردنی شارستانەیەتی ئیسلامیدا.
ئەوەی جێی سەرنجە، لە كۆڕبەندەكەدا ژمارەیەك لە بەرپرسانی كارگێڕی مسوڵمانان ئامادەن، كە سەر بە وڵاتانی وەك ئازربایجان و ئۆزباكستان و ڕووسیان، ئەمە سەرەڕای نوێنەرانی ئەزهەری شەریف و نەتەوە یەكگرتووەكان و كەسایەتییە زانستی و حكوومییەكانی ناوخۆی ئۆزباكستان.
ئەم چالاكییەی پ.د. عەی قەرەداغی، بە یەكێكی تر لە چالاكییە بەنرخەكانی بەڕێزیان دادەنرێت كە سەرەڕای دووری و جیاوازیی گەورەی جوگرافیی ئەو ناوچانەی چالاكییەكانی تیادا ئەنجام دەدرێت، بەردەوام بەشدار و ئامادەیە تیایاندا و لە زۆرێك لە كۆڕبەند و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییە ئیسلامییەكان بوونی خۆی سەلماندووە و، گوتاری گرنگی پێشكەش بە بەشداربووان كردووە و، ڕۆڵی خۆی وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسڵومان؛ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەجێ هێناوە و، هەردەم هەوڵی داوە لەئاست ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانیدا بێت.
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان