1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

ئیسلام و ژیان - بەرگی سێیەم

Image

كتێبی (ئیسلام و ژیان - بەرگی سێیەم) هاوشێوەی بەرگەكانی پێشوو، كۆمەڵێك وتاری د. عەلی قەرەداغیی لەخۆگرتووە، كە وتاری ساڵانی (2018-2021) دەگرێتەوە.

بابەتی وتارەكانی دووتوێی ئەم كتێبە، زیاتر لایەنی عەقیدەیی (بیروباوەڕ) دەگرێتەوە، كە تیایدا باوەڕی دروست لەڕێی ئەو وردەكارییانەی د. عەلی دەیانخاتە بەر باس؛ شێوە وەردەگرێت.

هەروەك چۆن تەواوی باسەكانی پەیوەست دەكاتەوە بە مرۆڤەوە و وەك هەمیشە پەتێك لەنێوان بابەتەكان و پڕۆسەی گەشەپێدان (خود گەشەپێدان) گرێ دەدات و مرۆڤ هان دەدات بەرەو شاڕێی گەشەكردن و گەشەپێدان.

بەشێكی تری وتارەكانی شێوەی سیاسیی وەردەگرێت و بە گشتی لەسەر حوكمڕانی دەدوێت. هەروەها كتێبەكە چەندین نامەی كراوەی د. عەلی قەرەداغی لەخۆگرتووە كە ئاڕاستەی سەرۆكی وڵاتانی فەرەنسا و ئەمریكا و چەندانی تری كردووە. لەگەڵ كورتە باسی چەندین كەسایەتی گەورەی وەك پێشەوا غەزالی و عەلی عیززەت بیگۆڤیج و پێغەمبەران و پەند و وانەی ناوازە لە ژیانیان هەڵدەگۆزێت.

بەشێكی تر لە وتارەكانی، بەهۆی هاوكات بوونی لەگەڵ دەمی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانیی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە، تایبەتن بەو پەتایەوە، هەر لە ناساندنیەوە هەتا پەند و وانەكانی و مامەڵەی دروست لەگەڵی.

بەهەمان شێوە، ڕۆژ و بۆنە پیرۆزەكانی ئیسلام لەبیر ناكات و دەیانخات بەر تیشكیی ژیریی خۆی و لە ڕەمەزان و عاشوورا و كۆچ و .. هتد. دەدوێت.

لە وتارەكانیدا، باسەكانی بیری تەكفیری و توندڕەوی و ئیسلامۆفۆبیا دەردەكەون و چەند ڕووداوێكی پەیوەست بەو چەمكانەوە، باس دەكات.

لەكۆتاییدا دەتوانین بڵێین وتارەكان هەمەجۆرن و گشت لایەنەكانی زانستی و هزری و ئیمانی و سیاسی و زۆری تر دەگرنەوە، كە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر فرە ڕەهەندیی زانست و مەعریفەی د. عەلی و دەرخستنی پەیڕەوە میانڕەوەكەی و دەبێتە هۆی كەمەندكێش كردنی خوێنەر و بیسەر.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن موحەمەد موحەمەد حەمە میرزا
  • ژمارەی لاپەڕە: 455
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2021

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە، كرتە لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی