2 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

دەنگێك بۆ چاكسازی و نوێگەری و چاكەكاری، دیرۆكی دكتۆر عەلی قەرەداغی

Image

كتێبی (دەنگێك بۆ چاكسازی و نوێگەری و چاكەكاری، دیرۆكی دكتۆر عەلی قەرەداغی) بریتییە لە سەرگوزەشتەی جەنابی د. عەلی محێدین قەرەداغی و كورتەیەك لەسەر بیر و بۆچوونی قووڵی ئەو زانا بەڕێزە لەسەر هەندێ چەمك و دیاردەی ئەم سەردەمەی ژیانی مسوڵمانان. د. عەلی كە یەكێكە لە كەسایەتییە دیار و هەرە كاریگەرەكانی جیهان و جێ پەنجەی لەسەر ئاستی جیهانیی دیارە. لەهەمان كاتدا كەسایەتییەكی دیار و گەورەی كوردە  كە ڕۆڵ و كاریگەرییەكی بەردەوام و پەیوەندییەكی دانەبڕاوی بە گەل و نیشتمانەكەیەوە (هەرێمی كوردستان) هەیە. د. عەلی خەمخۆر و هەڵگری خەمی گەلانی ئیسلامییە بە هەموو نەتەوەكانیەوە، بەجۆرێك بەرنامەڕێژی و چارەسەری كێشە و گرفتەكانیان بۆتە خەمی لەمێژینەی.

كتێبەكە لە پێنج بەشی سەرەكی پێكهاتووە، كە بەشی یەكەمی كتێبەكە، ژیاننامە و ڕێچكەی زانستی و پیشەیی دكتۆر لەخۆدەگرێت، هەر لە سەرەتای هاتنە دونیاوە لە ئامێزی قەرەداغ، هەتا گەڕان و گەیشتنی بە وڵاتە جیاجیاكانی جیهان. ئەم بەشە جێ بۆ باسی تەواوی ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی ئەو بەڕێزە دەكاتەوە، لەگەڵ نووسین و توێژینەوەكانی بە زمانی عەرەبی؛ كە خۆی لە (100) توێژینەوە و (39) كتێب دەدات؛ وێڕای ئەو كتێبانەی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی شیرینی كوردی.

بەشی دووەم بە گشتی بریتییە لە ناساندنی هزر و دیدی د. عەلی قەرەداغی و ڕشتەبەندییە هزرییەكانی. بۆنمونە ڕێبازی د. عەلی لە چاكسازیی و چاكەكاریدا، هەروەها ڕێبازی هەڵێنجاندن و نوێگەری (الإجتهاد و التجدید). هاوكات ئەزموونی لەگەڵ فیقهی میزان و باسەكانی ئێمەی گەلی مسوڵمانان و ئەوانی گەلانی ڕۆژئاوا و پرسی ئافرەت و دیوكراسی لەنێوان شلگیری و پەڕگیری؛ دەكەوێتە بەر دیدی خوێنەر.

بەشی سێیەمدا، ڕۆڵی دكتۆر لە وەڵامدانەوەی گرووپ و كۆمەڵە توندڕەو و تەكفیرییەكان و هاوكات نیشاندانی میهر و بەزەیی ئایینی ئیسلام؛ دەخاتە ڕوو.  وەك بەڕێزیان دەیسەلمێنن، ئیسلام سەرچاوەی ڕەحمەت و میهرەبانییە و بانگەشە بۆ میانڕەوی دەكات و توندوتیژی ڕەت دەكاتەوە، جا لە هەر شوێنێكەوە سەرچاوەی گرتبێت. وەك چۆن بابەتەكانی فیقهی گۆڕاو و نەگۆڕاوەكان و ئیرهاب  و دیاردەی توندوتیژی، دەكەونە بەر باس.

بەشی چوارەمی كتێبەكە،لە لایەكەوە لە ڕابیتەی ئیسلامی كورد دەدوێت، كە ڕێكخراوێكی خێرخوازیی ئیسلامییە و دكتۆر عەلی دەستەی دەمەزرێنەرانیەتی و، چەند نمونەیەك لە كارە خێرخوازی و مرۆییەكانی ڕوون دەكاتەوە. بەهەمان شێوە لە هەڵوێستەكانی دكتۆر عەلی لەكاتی تەنگانە و هەڵوێستی بەرامبەر پرسی نەتەوەی كورد، دەدوێت.

بەشی پێنجەم بریتییە لە باس و خواسی دكتۆر عەلی قەرەداغی، لە دید و زاری بەرامابەرەكانیەوە، لە چالاكوانی سیاسییەوە، هەتا زانایانی ئایینی و بیرمەندان.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • ئامادەكردن: دەزگای وەشان
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن ئەبوبەكر پێنجوێنی
  • ژمارەی لاپەڕە: 331
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2021

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە، كرتە لێرە بكە

 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی