1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان: سوتاندنی كۆپییەك لە قورئانی پیرۆز لەسوید ڕیسوایى و شەرمەزاریەو هەوڵێکى ترسنۆکانەیە

Image

یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان: سوتاندنی كۆپییەك لە قورئانی پیرۆز لەسوید ڕیسوایى و شەرمەزاریەو هەوڵێکى ترسنۆکانەیە

ڕاگەیەنراوی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان

لەسەر سوتاندنی كۆپییەك لە قورئانی پیرۆز بە ڕەزامەندی حكومەتی سوید

یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان زۆر بە توندی و لە پێگەی هێزەوە ناڕەزایەتی خۆی بە سوتاندنی كۆپییەك لە قورئانی پیرۆز بە ڕەزامەندی حكومەتی سوید دەردەبڕێ‌ و ئەو كارە ڕیسواو شەرمەزار دەكات.

داوا لە حكومەتە ئیسلامییەكان دەكات هەڵوێستی جیددی و یەكلاكەرەوەو بەهێز دەرببڕن بۆ بەرگری لە پیرۆزییەكانی ئوممەتی ئیسلامی، كە قورئانی پیرۆز مەزنترینی ئەو پیرۆزیانەیە، ئەوەش لە ڕێگای بانگهێشتی باڵوێزانی سوید هەریەكەو لە وڵاتی خۆیدا، داوا لە سوید بكەن كە داوای لێبوردن بكات و هەموو ڕێكارێكی پێویست و گونجاو بۆ بەرگرتن لەو كارە قێزەونە بگرێتەبەر.

لە هەمانكاتدا هەڵوێستی ئازایانەی هەندێ‌ لە دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامییەكان بەرز دەنرخێنێ‌ كە ڕێكاری گونجاویان گرتەبەر و ئەو كارەیان ڕیسوا كرد.

یەكێتی دووپاتیدەكات كە ئەو هەوڵە ترسنۆكانە هیچ لە مەزنی قورئانی پیرۆز كەمناكاتەوە كە بەردەوام لەنێو ژیرمەندانی جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ئەو كارەش تەنهاو تەنها بەرئەنجامی ڕق و كینەیەكی شاردراوەیە لە ناخی چەند تاكێكی نەخۆشدا تا ڕقلێبوونەوە لە ئیسلام بكەنە پیشەی خۆیان، یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە هەمانكاتدا دووپاتیدەكات كە ئەم هەوڵە شتێكی نوێ‌ نییە، بەڵكو چەندین هەوڵی قێزەونی تری لەمجۆرە دراوە تا پیرۆزییەكانی ئیسلام لەكەدار بكەن: قورئانە پیرۆزەكەی و پێغەمبەرەكەی (صلی الله علیە وسلم)، هەروەها بڵاوكردنەوەی ترس لە ئیسلام، بە زیندووكردنەوەی ڕەگەزپەرستیی و شۆفێنیزمی نەفرەت لێكراو دژ بە موسڵمانان.

لەبەرئەوە یەكێتی هۆشداری دەدات كە لێكەوتەی ئەمجۆرە هەڵسوكەوتانە شتانێكی كارەساتبارن بۆ ئاستی تێكەڵبوون و ئاوێتەبوون و فرە كەلتوری و بۆ مافەكانی مرۆڤ، پێدەچێ‌ ئەوروپاش هەردوو جەنگی جیهانیی لەبیر كردبێت كە لە نیوەی یەكەمی سەدەی بیستەمدا بە هۆكاری دەمارگیریی و هەڵەشەیی و خۆ بەزلزانییەوە هەڵگیرسان و تەڕو وشیان پێكەوە سوتاند.

(وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) يوسف: 21 صدق الله العظيم

د. حبیب سالم سەقاف جفری

سەرۆك

پ. د. عەلی قەرەداغی

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی