لێدوانی جەنابی پ. د. عەلی قەرەداغی لەسەر كارەساتی بوومەلەرزەكەی وڵاتانی (توركیا و سوریا)
دروستە زەكات و بەخشین و خێر بدرێت و بگەیەنرێتە ئەو لێقەواماوانە.
هەواڵێكی ئازارگەیەنەر و خەم و پەژارەیەكی قووڵ دایگرتم، ئەوەش لەبەرئەنجامی گیانلەدەستدانی سەدان كوژراو و بریندار لە شارەكانی توركیا و سوریا لەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەكە.
پەروەردگارا هاووڵاتیانی توركیا و سوریا و هەموو موسڵمانان بپارێزە.
زانایانیش (بە ڕەحمەت بن) پێیان چاكە لە حاڵەتی ڕوودانی بوومەلەرزەدا، موسڵمانان داوای لێخۆشبوون بكەن و أستغفر الله زۆر بكەن، موسڵمانان بپاڕێنەوەو ملكەچی و لاڵانەوەی خۆیان بگەیەنن و خێر و خێرات بكەن.
خوایە گیان ڕەحم بەوانە بكە كە گیانیان لەدەستداوە، سەبر و ئارامی ببەخشە بە كەسوكاریان، شیفای خێرا بنێرە بۆ زامدارەكان.
داوا لە موسڵمانان دەكەم لە جێگای خۆیانەوە و بە دەستەجەمعی هەستن بە بەجێگەیاندنی ئەركی شەرعیی خۆیان بەرانبەر بە برا لێقەوماوەكانمان، هاوكاری و پشتگیری بە ماددی و مەعنەوی و مرۆیی بگەیەنن پێیان، چونكە فریاكەوتنیان ئەركێكی شەرعییە.
هاوكات دووپاتیدەكەمەوە كە دروستە زەكات و بەخشین و خێر بدرێت و بگەیەنرێتە ئەو لێقەواماوانە.
پ. د. عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان
سەرۆكی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان