1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

سووتاندنی قورئانی پیرۆز رەگەزپەرستی و دڕەندەییە.

Image

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان ڕۆژی چوارشەممە، رێگەپێدانی پۆلیسی سویدی سەركۆنەكرد كە رێگەی بە كەسێكی توندڕەوی بەرەچەڵەك عێراقیداوە لەیەكەم رۆژی جەژنی قورباندا كۆپییەك لە قورئانی پیرۆز بسووتێنێت.

لە راگەیانراوێكدا، پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی رایگەیاندووە: سووتاندنی كۆپییەك لە قورئانی پیرۆز "ڕەگەزپەرستی و دڕندەییە كە دەسەڵاتدارانی سوید پشتیوانی لێدەكەن".

پڕۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی رایگەیاندووە "ئەمە ڕەگەزپەرستییە نەك ئازادی و دڕندەیی تاكەكەسی كە لەلایەن دەسەڵاتە فەرمییەكانەوە پشتگیری دەكرێت نابێت بێدەنگی لێبكرێت".

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بابەتە لەلایەن كەسێكی توندڕەوەوە بە ناوی "سلۆن مۆمیكا" كە تەمەنی 37 ساڵەو بەرەچەڵەك عێراقییە پلانی بۆ دانراوە.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی