سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە (13\5\2023) هاوتای 23 شەوال 1444.
ئەمینداری گشتی جیهانی یەکێتی زانایانی موسڵمانان، پرۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی سەردانی لقی هەریمی کوردستانی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمانانی کرد.
وجەنابی د. سید ئەحمەد پێنجوێنی، وژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی یەکێتیەکە پێشوازییان لە جەنابیان کرد.
بەڕێزیان ئەمینداری گشتی وتارێکی زانستی پێشکەش کرد، کە تیایدا باسی دەسەڵات و پێگەی زانست و زانایان کرد، کە دەسەڵاتێکی زانستی سەربەخۆیە، وئیسلام پێگەی سەرکردایەتی وهەڵگرتنی پەیامی ئاسمانی هەر لە فیکری وسیاسی وکۆمەڵایەتیەوە بە زانایان بەخشیوە.
هەروەها قەرەداغی جەختی لەوەش کردەوە کە زانایان ودەسەڵاتداران گەورەترین هۆکارن بۆ چاکسازی گشتی ولەهەمان کاتیشدا بۆ گەندەڵی گشتی.
وبەڕێزیان کۆتاییان بە وتارەکەیان هێنا بە باسکردنی بانگەوازکردن بۆ چاکسازی لەڕەوشت وکردار وزانست وپشتکردن لە تووندڕەوی وناکۆکی وزیادەڕەوی - التطرف - .
وجەختی لەسەر پێویستی پەیوەندی و هاوکاری لەنێوان هەموو قوتابخانە فیکرییە ئیسلامییەکانی ناوچەکەش کردەوە.
لەهەمان کاتدا جەختی لەوەش کردەوە، کە زانایانی ئایینی هەمیشە سەرچاوەی چاکە بوون لە خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان، وپێویستە هەوڵ و هاوکاری لە نێوان دامەزراوە ئاینییەکانی جیهان چڕتر بکرێتەوە لە پێناو بنبڕکردنی توندڕەوی وتیرۆر.
جێگای سەرنجە کە کۆڕەکە گەرم وگوڕی وئامادەبوونی زۆری زانایان و ئەندامان بەخۆوە بینی.
کۆڕەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی لقی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری ڕۆشنبیری لە بابەتە ئایینی وهزرییەکاندا ڕێکخرا بوو.
ئەم سەردانەی بەڕێز ئەمینداری گشتی بۆ هەریمی کوردستان لە پێناو نزیک ئاگاداربوون وپێشکەشکردنی چەند وتار و بەدواداچوون بووە، بۆ ئەو دامەزراوە ئەکادیمی و خێرخوازی و زانستیانەی کە لە کوردستاندا دایمەزراندووە.
لەوانە (لقی یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمانان ، ڕابیتەی مرۆیی ، زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ، ڕێکخراوی "ٳقرٲ" بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز).
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان