فەتوا دەربارەی حوكمی شەرعی تاوانی نەفرەتكردن لە هاوەڵان
یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، فەتوا دەدات كە تاوانی نەفرەتكردن لە هاوەڵان و درۆهەڵبەستن و تۆمەت دانەپاڵ دایكانی باوەڕداران، حوكمی كوفر و فاسیقی و یاخیبوون و پارچە پارچەكردنی ئوممەتی ئیسلامی هەیە.
یەكێتی ڕایدەگەیەنێ كە نەفرەتكردن لە هاوەڵانی بەڕێز، هەروەها درۆهەڵبەستن و تۆمەت دانەپاڵ دایكانی باوەڕداران (خوا لێیان ڕازی بێت)، وە وەسفكردنیان بە باندی خراپەو بە بێباوەڕیی و ناپاكیی: كوفر و فاسیقی و یاخیبوونە و پارچە پارچەكردنی ئوممەتە، فیتنەگێڕییە لەناو یەك گەلدا، پێچەوانەی واقیعی ڕاستەقینەیە، هاوكات تۆمەتباركردنی پێغەمبەرە (صلی الله علیە وسلم) كە توانای نەبووە دایكانی باوەڕداران پەروەردە بكات، ئەمەش پێچەوانەیە بەو شایەتییە كە خوای گەورە داویەتی و دەفەرموێ: (كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ) آل عمران 110. هەروەها دژە بە قورئانی پیرۆز كە خوای گەورە دەفەرموێ: (مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنْجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا) الفتح: 24. ئەم ئایەتە هەڵگری دەقێكە كە گشتگیرەو هەموو ئەوانە دەگرێتەوە كە لە خزمەتی پێغەمبەردا (صلی الله علیە وسلم) بوون و باوەڕیان پێی هەبووەو سەریانخستووەو خۆشیان ویستووە.
خوای گەورە بەهەمانشێوە دەفەرموێ: (لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنْزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا) الفتح: 18. هەروەها دەفەرموێ: (وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ) التوبة: 100.چەندین ئایەتی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لەمبارەیەوە هاتوون كە بەوان ئیمان و ئیسلام دەستەبەر و كامڵ دەبێ.
بەڕاستی ئەم هەڵوێستە دژە بە هەڵوێست و وێستگەكانی ژیانی خانەوادەی بەڕێزی پێغەمبەرایەتی، لە سەرووی هەمووشیانەوە عەلی كوڕی ئەبو تالیب (درود و سەلام لەسەر پێغەمبەرمان و خوا لەوانیش ڕازی بێت)، ئەو خانەوادە بەڕێزە شانازییان بە جێنشینە ڕاشیدەكانەوە كردووە، لە خۆشەویستیان بۆیان منداڵانی خۆیان بە ناوی ئەوانەوە ناوناوە، لە ژێر ئاڵای ئەواندا جیهادیان كردووە، گەورەمان عەلی ئوم كولسومی كچی خۆی كە لە فاتیمە بوو (خوا لێیان ڕازی بێت) مارەكرد لە جێنشینی ڕاشید عومەری فاروق. ئەمەی ئەمانە دەیڵێن بە هاوەڵان و بە دایكانی باوەڕداران فیتنەیەكە دەبێتە هۆی پارچە پارچەبوونی ئوممەتی ئیسلامی.
تەنانەت دەبێتە هۆی پارچە پارچەكردنی یەك گەل لەناو یەك دەوڵەتدا، چونكە ئەو فیتنەگێڕییە هەڵوێستی ڕەوتی قێزەونی تایفەگەرین، هیچ موسڵمانێك ئیتر سەربە هەر تایفەیەك بێت ناتوانێ قوبوڵی بكات.
ئێمەش لە یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، كە دەیان هەزار زانای لەخۆ گرتووە، دەیان كۆمەڵەو دەستەی زانستی تێدایە، بەرین لەو تاوانانە، هەرجۆرە بێڕێزییەك بەرانبەر بە پێغەمبەری خۆشەویست و پاكو بێگەرد و بە خانەوادەی بەڕێزی ڕِیسوا دەكەین، بەڵكو لە نوێژەكانماندا درود و سەلامیان بۆ ڕەوانە دەكەین، نوێژمان بێئەوە دانامەزرێ، هەروەها خۆشەویستیمان بۆ هاوەڵە بەڕێزەكانیش دەردەبڕین.
هەر بۆیە داوا لە هەموو بەرپرسانی تایفەی شیعە دەكەین، بە فەرمانڕەواو بە هەموو مەرجەعەكانیەوە، ڕێبگرن لەو كاڵفام و نەزانانە، قەدەغەیان بكەن لەوەی بێڕێزی كوشندە ئەنجامبدەن، بێڕێزییەك كە دەبێتە هۆی پارچە پارچەبوونی زیاتر و زیاتری ئوممەت، نابێتە هۆی بونیاتنانی یەك هەڵوێستی و یەكبوون، بەڵكو دەبێتە بەشدارێكی كارا و تەواو كە خزمەت بە پڕۆژەی زایۆنیزمی و خاچپەرستی دەكات.
لە كۆتاییدا ئێمە لە یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، بە هەموو توانامان پشتگیری لە ناوەڕۆكی ئەو ڕاگەیەنراوە دەكەین كە كۆڕی فیقهی عیراقی ڕێزدار لەوبارەیەوە دەریكردووە.
(وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) يوسف: 21 صدق الله العظيم
لە 17 سەفەر 1444ك ڕێكەوتی 13 ئەیلولی 2022ز نوسراوە.
ئەمینداری گشتی
پ. د. عەلی قەرەداغی
سەرۆكی ڕاسپێردراو
د. حەبیب سالم سەقاف ئەلجەفری
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان