پەیامی پ. د. عەلی قەرەداغی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی/ 1445 بۆ موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهاندا
ئەمە دەقەكەیەتی:
ئەمڕۆ چوار شەممە 19 تەمموزی ساڵی 2023 ی زاینی ڕێكەوتی یەكەم ڕۆژی مانگی موحەڕەمی ساڵی نوێی 1445 كۆچی یە، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچییەوە، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە لە ساڵی نوێی كۆچیدا 1445 تەوفیق و سەركەوتن ببەخشێ بە موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهاندا.
لە پەروەردگار دەپاڕێمەوە ئەم ساڵە پڕ بێت لە خێر و چاكەو بەختەوەریی و گوێڕایەڵی بۆ پەروەردگارمان، هاوكات سەربڵندیی و ڕێز و كەرامەت و ڕزگاركردنی شوێنە پیرۆزەكان بێت، گەشەپێدانێكی گشتگیر لە هەموو لایەنەكانی ژیاندا بۆ وڵاتانمان فەراهەم بێنێ.
ئەی برا و خوشكە موسڵمانەكان لە سەرتاسەری جیهاندا:
با سوپاسی خوای گەورە بكەین لەسەر ئەو هەل و چانسی تەمەنە پێیبەخشیوین، هەوڵبدەین ساڵی نوێی كۆچی هەلێكی سودمەند بێت بۆ ڕاستكردنەوەی پەیوەندیمان و ئاشتبوونەوە بێت لەگەڵ پەروەردگارمان و لەگەڵ خانەوادەكانماندا، هەوڵەكانتان چڕبكەنەوە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و زیادكردنی هۆشیاری ئاینی و گرنگیدان بە بەها ئیسلامییەكان.
ئومێدخوازم خوای گەورە ئەم ساڵە نوێیە بكاتە بەخششێكی ڕەببانی بۆ دەستپێكردنی ژیانێكی باشتر بۆ خۆمان و بۆ ئەو كۆمەڵگایانە تیایدا نیشتەجێین.
ئەی خوای گەورە لێت دەپاڕێینەوە لەم ساڵەدا ڕێز بگێڕەرەوە بۆ وڵاتانمان، ئەم ساڵ بكەرە ساڵی سەربڵندیی و شكۆمەندیی و سەربەرزیی و عیززەت بۆیان، ڕزگاریان بكە لە دووبەرەكیی و ناكۆكیی و ستەمكاریی و پەرتەوازەیی، نیعمەتی ئاشتی و ئاشتەوایی و برایەتی بڕێژە بەسەر هەموو پێكهاتەكانیان و ڕەگەز و نەژادەكانیدا.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە سەرتای ئەم ساڵە سەرەتایەكی چاك بێت و كۆتاییەكەی بەختەوەریی و دڵخۆشكەر بێت بۆمان، بە فەزڵی گەورەییت بفەرموو خێر و بەرەكەت و بەزەیی و ڕەحمەت بخەرە كردەوەكان و ژیان و تەندروستیمان، بەزەیی بخەرە دڵی فەرمانڕەواكان لێبوردنی گشتی بۆ ئەو زیندانیانە دەربكەن كە لەسەر ڕاو بۆچوون خراونەتە زیندانەوە، ڕێنیشاندەریان بە لە هەوڵی چاككردنەوەی زامەكان بن و لە بەرقەراركردنی ئاشتەوایی بن.
الله ئامین...
دڵسۆزتان
پ. د. عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان