1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

ئیسلام و ژیان - بەرگى دووەم

Image

كتێبی (ئیسلام و ژیان - بەرگی دووەم)، بەهەمان شێوەی بەرگی یەكەم؛ كۆكراوەی ئەو وتارانەی د. عەلی قەرەداغیین  كە لە ساڵانی (2014-2018) لە وڵاتی قەتەر پێشكەش كراون.

وتارەكان بەوپێیەی وتاری هەینیین، بەپێی گۆڕانكارییەكانی ڕۆژ و كات گۆڕاون و هەمەجۆرییان پێوە دیارە، وێنەدانەوەی ڕەوش و دۆخی ئەو ساڵانەن كە وتارەكانی تێدا پێشكەش كراوە. بەشێوەیەكی گشتی گوزارشت لە بارودۆخی جیهان و سیاسەتی نێودەوڵەتی و واقیعی كۆمەڵگە مسوڵمانەكان دەكات.

وتارەكان پەیوەست نیین بە ئاستێكی نێوخۆییەوە، بەڵكو د. عەلی بە دیدێكی فراوان و بەرینەوە دەڕوانێتە كێشە و ڕووداوەكان و چاودێرە بەسەر وردەكاریی تەواوی ئەو گرفتانەی جیهانیی ئیسلامیی تیایاندا دەژی. هۆكاری ئەمەش ئەوەیە كە د. عەلی خۆی لە ڕوویەكەوە زانا و شارەزای بواری عەقیدە و شەرع و هەردوو سەرچاوەكەی قورئان و فەرموودەیە و، لەهەمان كاتیشدا ئاگاداری سیاسەتی نێودەوڵەتی و تەواوی هەواڵ و گرفتە بەپەلەكانی سەردەمە.

هەربۆیە لە وتارەكانیدا مسوڵمانان هۆشدار دەكاتەوە لە ناكۆكی و دووبەرەكی و لێكترازان و داوایان لێدەكات خۆیان بپارێزن تاكو دوژمنانیان بەسەریاندا زاڵ نەبن و، بابەتەكانی وەك ستەم و گەندەڵی و پەنابەرێتی و دەستەڵات و دادپەروەری دەهێنێتە بەر باس.

لە بەشێكی تری وتارەكانیدا، د. عەلی هەوڵ دەدات خود گەشەپێدان بكاتە بەرنامەی مسوڵمانان و هانیان دەدات لە زۆر لایەنی وەك ڕەوشت و زانست و ئیمانەوە، پەرە بە خۆیان بدەن و لە قافڵەی پێشكەوتن دوانەكەون.

بەشێكی تری وتارەكانی نێو ئەم كتێبە جەخت لە گرنگی پەروەردە دەكاتەوە، كە پەروەردە بنەمای پێشكەوتن و گەشەپێدان و چاكسازییە.  

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن عومەر عەلی موحەمەد.
  • ژمارەی لاپەڕە: 244
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2019

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە كلیك لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی