1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

مرۆڤ و بەختەوەرى

Image

نامیلكەی (مرۆڤ و بەختەوەری، خۆشگوزەرانی لە سیستمی ئابووریی ئیسلامیدا)؛ پێناسەیەكی پوخت و وردە بۆ چەمكی ’بەختەوەری‘. نووسەر سەرەتا لە دیدی ئیسلامەوە و لەڕێی وشەی "فلاح"ی نێو ئایەتەكانی قورئانی پیرۆزەوە ئەم پێناسەیە ڕوون دەكاتەوە، دواتر هەر لە سایەی ئایەتەكانەوە گوزارشت لە پەیوەندی خۆشبەختی بە لایەنی داراییەوە دەكات.

هەروەها نامیلكەكە ئاماژە بە جیاوازی سیستمی ئابووریی مرۆ-كرد (دەستكردی مرۆڤ) و سیستمی ئابووریی ئیسلامی دەدات، كە سیستمی ئیسلامی؛ جیاواز لە سیستمی مرۆ-كرد ڕێوشوێنی ڕێگەپێدراو بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكات و هەموو شتێك و هەموو كەسێك ناكاتە قوربانیی بەرژەوەندییە كەسییەكان. بەڵكو بەجۆرێكە، هەم خۆشبەختی دونیایی (ماددی) و هەمیش خۆشبەختی قیامەتی (مەعنەوی) دەگرێتەوە و بەیەكەوە پەیوەستیان دەكات.

نامیلكەكە جەخت لە گرنگی ئازادی دەكاتەوە و دووبارە پەیوەستی دەكاتەوە بە خۆشبەختی و پاشانیش سەركەوتنی لایەنی داراییەوە. وەك چۆن لەكۆتاییدا، هۆكارێكی تری خۆشبەختی بە  گەشەپێدان لەقەڵەم دەدات و ڕوونكردنەوەیەكی پوختی لەبارەوە دەدات.

 

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

  • زمانی بنەڕەتی: عەرەبی
  • وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن ناصیح فاتیح ئاروزەری.
  • ژمارەی لاپەڕە: 72
  • ساڵی بڵاوبوونەوە: 2012

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە كلیك لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی