1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

شاندێك لە گەورە زانایانی موسڵمان سەردانی سەرۆك ئەردۆغان دەكەن

Image

شاندێك لە گەورە زانایانی موسڵمان سەردانی سەرۆك ئەردۆغان دەكەن
شاندێك كە پێكهاتبوو لە دەستەیەك لە گەورە زانایانی موسڵمان سەردانی سەرۆك ئەردغان یان كرد، بە بۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا، هەروەها ئاگاداركردنی بە هەندێ‌ پرس كە گرنگترینیان ئەو دەستدرێژییانە بوو كە دەكرێتە سەر كۆچبەران و پەنابەران لە توركیا.
* سەرچاوە ئاگادارەكانی پێگەی (TR99)، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆك ئەردۆغانیان لەگەڵ شاندێك لە گەورە زانایانی موسڵمان لە كۆمەڵگای سەرۆكایەتی لە ئەنقەرەی پایتەخت ئاشكرا كرد.
* شاندی زانایانی موسڵمان، پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە سەرۆك ئەردۆغان بە بۆنەی سەركەوتنی و بوونەوەی بە سەرۆكی توركیا بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی.
* لە میانەی كۆبوونەوەكەدا كە دوو كاتژمێری خایاند، هەندێ‌ بابەتی پەیوەند بە بارودۆخی كۆچبەران و ئەو بیانییانەی كە نیشتەجێی توركیان، هەروەها ئەو دەستدرێژییانەی كە لەم دواییانەدا لە لایەن هەندێ‌ لە پۆلیس و كارمەندانی فەرمییەوە كراوەتە سەریان خرایە بەر باس و لێكۆڵینەوە.
* شاندەكە داوایان لە سەرۆك ئەردۆغان كرد، بە زەرورەتی داڕشتنی یاسای توند و بە زەبر دژ بە گوتاری ڕقلێبوونەوە و دەمارگیریی، هەروەها لێپێچینەوە لەگەڵ هەر كەسێكدا ئەو زمانە بەكار دەهێنێت ئیتر لە لایەن توركەكان یان عەرەبەكانەوە بێت.
* هەروەها باسی شێوازەكانی بەگەڕخستنی هەموو تواناكانی ئەو زانا موسڵمانانە كرا كە لە توركیان بۆ سودوەرگرتن لێیان بە شێوەی ئەرێنی.
* شاندی زانایان پشتگیری جیهانی عەرەبی و ئیسلامیان گەیاندە سەرۆك ئەردۆغان كە پێش لە هەڵبژاردنەكان ئەو هەڵوێستەیان نواندووە، ئەو حاڵەتی ڕاوەدوونانەیان نەشاردووە كە ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی توركیا لە شایستەی هەڵبژاردن بەرۆكی كۆچبەرانی گرتووەتەوە.
* سەرۆك ئەردۆغان لەلایەن خۆیەوە بە شاندەكەی ڕاگەیاند، ئەو هەڵمەت و هەڵكوتانە سەرەی ئەم دواییانە تەنها مەبەستی ئەو كەسانە بووە كە سەرپێچیكار و لە یاسا دەرچوون، ئەوانەی كە هیچ پابەندییەكیان بە یاساوە نییە، كەسانی لابەلان و تیوەگلاون لە جۆرەها تاوان لەناو خاكی توركیادا.
* ئەردۆغان بە شاندی زانایانی موسڵمانی ڕاگەیاند كە پەیوەندی كردووە بە وەزیری ناخۆ عەلی یرلی كایا و داوای لێكردووە ڕێكاری پێویست بگرێتەبەر بۆ قەدەغەكردن و ڕێگری لەو جۆرە زیادەڕۆ نەشیاوانە كە دژ بە كۆچبەران ئەنجام دەدرێ‌.
* سەرۆك ئەردۆغان هاوكات پشتگیری خۆی بۆ یەكبوونی ئیسلامی و پرسی سوریا و كۆچبەرە سوریەكان دووپاتكردەوە.
* ئینجا سەرۆك ئەردۆغان هێڵێكی پەیوەندی ڕاستەوخۆی تایبەت كرد بە شاندەكە، ئەمە لەپێناو پەیوەندیكردن بە سەرۆكایەتی كۆمارەوە لە كاتی ڕوودانی هەر جۆرە دەستدرێژییەك كە دەكرێتە سەر كۆچبەران

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی