بەڕێز سەرۆك ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
هیوادارم باری تەندروستیت زیاتر لە هەر كاتێك لە باشترین حاڵەتدا بێت، خۆشحاڵم پێزانینی قووڵ و
سوپاسی گەرمم پێت ڕابگەیەنم لەسەر ئەو دیارییە تایبەتە كە پێشكەشتان كردین، ئەویش نوسخەیەك دەستنوس بوو لە قورئانی پیرۆز، كە بە پێنوسی خۆشنوسیی بەناوبانگی توركیا حەسەن ڕەزی نوسراوە.
لە ڕاستیدا وەرگرتنی نوسخەیەك لە قورئانی پیرۆز لە لایەن جەنابتانەوە شەرەفێكی گەورەیە بۆمان.
هەروەها ئامادەبوونتان بە پێشكەشكردنی ئەو دیارییە مەزنە ڕێز و پێزانینی جەنابتانە بۆ ڕۆشنبیریی و بەها ئاینییەكان و بۆ ئەو گرنگییە مەزنە كە قورئانی پیرۆز هەڵیگرتووە.
ئەم دیارییە تەنها بریتی نییە لە دیارییەكی ماددی، بەڵكو سونبول و مەغزایەكی گەورە هەڵدەگرێ، واتای مێژووی هاوبەشمانە و گوزارشە لە سنگفراوانیتان و بەخشینی كاتتان و گرنگیدانی بەڕێزتانە بە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ زانایان لە بواری ئاین و فیقهدا.
ئەو دیارییەتان لە هەمانكاتدا هەستی لایەنگری و یەكبوون لە نێوان خەڵكیدا بەهێز دەكات.
من سوپاسی خوای گەورە دەكەم بۆ ئەو كاتە بەهادارە كە پێتان بەخشیم بۆ دەستخستن و ئاگاداربوون بەسەر ئەو نوسخە دەستنووسەی قورئانی پیرۆزدا.
بە دڵنیایی ئەو نوسخەیە بووە بەشێكی جیانەبووە لە كەلەپوری یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، هەروەها یادگارییەكی هەمیشەیە بۆ بەهاكان و پرەنسیپە ئاینییەكانمان و پەیوەندی بەڕێزتان بە قورئانی پیرۆزەوە.
لە ڕاستیدا ئەم دیارییە بریتییە لە دیمەنێك لە دیمەنەكانی گرنگیدان و بایەخدانتان بە ئیسلام، خوای گەورە سەركەوتووتان بكات سەرۆكی بەڕێز.
پ. د. عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان