1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

ئێستا كتێبی (یوسف پێغەمبەر) لەسەر شێوەی (PDF) لە ماڵپەڕی د. عەلی بۆ خوێنەران بەردەستە

Image

كتێبی (یوسف پێغەمبەر: وەك پێشەنگێك بۆ مسوڵمانان، كەمینە مسوڵمانەكان وەك نمونە) توێژینەوەیەكە لە شێوەی ڕاڤەیەكی ئیجتیهادیی سەردەمیی جیاواز و ورد بۆ سورەتی یوسف و چیرۆكی سورەتەكە، كە نزیكەی سێ سەدە لەمەوبەر ڕوویداوە. نووسەر چیرۆكەكەی كردووە بە سەرچاوەیەكی نوێی پڕ و چڕ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو گرفت و ئاریشانەی مسوڵمانان و نامسوڵمانی ئەمڕۆ پێوەی سەرقاڵن. هەروەها لە چوارچێوەی ڕاڤەكانیدا، جێی بۆ پێداویستییەكانی سەردەم و داخوازییەكانی شەرع كردۆتەوە.

كتێبەكە لە چوار بەشی سەرەكی پێكهاتووە، لە هەر بەشێكدا ئایەتە پیرۆزەكان، كلیلی تەواوی ماناكانی ناو كتێبەكەن.

نووسەر لە بەشی یەكەمی كتێبەكەدا، ئامانجەكانی كتێبەكە و ئامانجەكانی خودی سوورەتەكەش دیاری دەكات و پاشان پێناسەی سوورەتەكە دەكات و دەیناسێنێت. هەر لەم بەشەدا، نووسەر ئاماژە بە پەند و ئەحكامەكانی سوورەتەكە دەكات و لە سی و هەشت (38) خاڵدا باسیان دەكات، هاوكات بڕێكی زۆری كتێبەكەی بۆ تەرخان دەكات. تییایدا زۆر بە وردی ئاماژە بە واتا و یاسای زمانەوانی و حوكمی جۆربەجۆر دەكات، كە بەگشتی بە دید و بیسی خوێنەر نوێن.

لەپاش پەند و ئەحكامەكان، چل و نۆ (49) حوكمی فیقهیی لە سوورەتەكە دەردەهێنێت كە پەیوەندییەكی پتەویان بە مرۆڤی ئەم سەردەمەوە هەیە. دواتریش لەسایەی چیرۆكی یوسف و وەسێتی یەعقووب پێغەمبەرەوە (خوای گەورە لێیان ڕازیبێت)، ئایندە و مامەڵەی دروست بۆ  مسوڵمانە كەمینەكان دەخاتە ڕوو.

لە دەستپێكی بەشی دووەمدا، د. عەلی كۆمەڵێك بنەما باس دەكات كە هۆكار و پاڵنەرن بۆ پێكەوەژیانی (منی مسوڵمان) و (ئەوی نامسوڵمان). دواتر لەڕێی باسێكی كورتی ژیاننامەی پێغەمبەری ئازیز ﷺ و چۆنیەتی مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەوانی تر لە مەدینە و قوڕەیش و دەوڵەتەكانی تری ناوچەكە، هەروەها لەڕێی باسكردنی واقیعیی كرداری نامسوڵمانەكان لەگەڵ مسوڵمانان بە درێژایی مێژوو، پەیوەندی مسوڵمانان بە ئەوانی تری نامسوڵمانەوە لە باری ئاشتیدا؛ ڕوون دەكاتەوە.

لە كۆتایی ئەم بەشەدا، چەند خاڵێكی كرداریی بۆ مامەڵەی ئاشتییانەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، دەژمێرێت. هەروەها كۆمەڵە ئادابێكی پێشكەوتوومان نیشان دەدات كە ئیسلام دایناون بۆ مامەڵە كردن لەگەڵ ئەوانی نامسوڵماندا.

لە بەشی سێیەمدا، وتەكانی تیشك دەخاتە سەر مسوڵمانە كەمینەكانی ڕۆژئاوا و پێشەنگیی پێغەمبەر یوسف (خوای گەورە لێی ڕازیبێت) دەكاتە دەرمانی زامیان. هەروەها لەڕێی چیرۆكەكەیەوە كە (أحسن القصص)ە، دەبێتە ڕێنیشاندەریان بۆ چۆنیەتی تێكەڵ بوونی ئەرێنی لەگەڵ كۆمەڵگا ڕۆژئاواییەكان. هەروەك چۆن ئاشنایان دەكات بە ماف و ئەركەكانیان.

لە بەشی چوارەم و كۆتایی كتێبەكەدا، هاوڵاتی بوونی مسوڵمانان لە وڵاتی نائیسلامیدا ڕوون دەكاتەوە، سەرەتا پێناسەی هاوڵاتی بوون دەكات و مێژووەكەی بە كورتی دەگێڕێتەوە. دواتر نیشتمان سەرلەنوێ دەناسێنێتەوە و پێمان دەڵێت كوێ نیشتمانە. پاشان لەكۆتاییدا ئەو چەمكە هەڵانە دەهێنێتە بەر تیشك كە مسوڵمانە كەمینەكان لەبارەی ئەو كۆمەڵگا نامسوڵمانانەوە هەیانە، كە تیایاندا نیشتەجێن.

وردەكاریی سەرەكی لەبارەی كتێبەكەوە، ئەمانە دەگرێتەوە:

-  زمانی بنەڕەتی: عەرەبی

-  وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی لەلایەن عومەر عەلی موحەمەد.

-  ژمارەی لاپەڕە: 342

-  ساڵی بڵاوبوونەوە: 2019

 

بۆ خوێندنەوەی كتێبەكە كلیك لێرە بكە

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی