1 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

د. عەلی قەرەداغی سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەکات

Image

‫بە دڵێکی باوەڕدار و ڕازی بە قەزا و قەدەری خواوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خەڵکی عێراق دەکەین.‬
‫پاش ئەوەی ئەو هەواڵە ئازاربەخش و خوێن لەدڵهێنەم بیست، پرسە و سەرەخۆشیم ئاڕاستەی خەڵکی عێراق و کەسوکاری قوربانیانی زەماوەندەکەی شارۆچکەی حەمدانییە دەکەم.‬
‫ئەم کارەساتە دڵتەزێنەی کە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین کەسی بێ گوناهـ و بریندار بوونی چەندانی تر، وامان لێ دەکات ئێمەش لەناویدا بژین و هەست بە ئازارەکانی بکەین.‬
‫داواکارین لە پەروەرێن کە قوربانییان بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و لەم دۆخە سەختەدا خۆڕاگری و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت.‬
‫هەروەک چۆن هیواخوازین دەستەڵاتدارە عێراقییەکان بەپەلە و چالاکانە بجوڵێن بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە ئازاربەخشە و کار بکەن بۆ چاکترکردنی یاساکانی خۆپارێزی، لەپێناو ڕێگری کردن لە دووبارە ڕوودانەوەی کارەساتی هاوشێوە لە داهاتوودا.‬
‫من لەم ساتە دژوارادا، دڵم هاودڵی عێراق و دانیشتوانەکەیەتی و هیچ ناڵێین جگە لە شتانێک کە خوا پێی ڕازییە.‬
‫خوای گەورە بیانخاتە بەر بەزەیی بەرینی خۆی.‬

 

پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی

 

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی