9 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان پرسە و سەرەخۆشی لەئاست کارەساتەکەی حەمدانییە دەردەبڕێت

Image

یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان، پرسە و سەرەخۆشیی و ڕاستگۆیانەترین دڵدانەوە و هاودڵیی ئاڕاستەی عێراق و گەل و سەرۆک و حکومەتەکەی دەکات، لەگەڵ کەسوکاری ئەو قوربانییانەی خۆشەویستانیان لە کارەساتی ئاگرکەوتنەوە دڵتەزێنەکەی هۆڵی زەماوەندی شارۆچکەی حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا؛ لەدەستدا.
کە بووە هۆی گیان سپاردنی دەیان کەس و بریندار بوونی چەندانی تر. 
ئەم ڕووداوەش وا دەخوازێت لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بکرێت لەگەڵ تەواوی ئەو بەرپرس و سەرپەرشتیارانەی ڕەزامەندییان لەسەر دروستکردنی بینایەکی بێ تایبەتمەندی هاوشێوە داوە. بەتایبەتی لە عێراق کە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ڕوویان لە زیادبوون کردووە و بەپێی سەرژمێرییەکانی عێراق، لەم ساڵدا کە ٢٠٢٣یە، زیاد لە ١٩ هەزار ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ڕوویداوە.
لە بەرامبەر ئەم کارەساتە دڵتەزێنەدا، پاڵپشتیی تەواومان بۆ گەلی عێراقی خۆشەویست دەردەبڕین و جەخت لە پشتگیری کردنیان و هاوکاریکردنیان دەکەینەوە. داواکارین لە خوای گەورە و میهرەبان، قوربانییان بەر بەزەیی خۆی بخات و خۆڕاگری و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت و پلەی شەهیدییش بەنسیبی قوربانییان بکات. هەروەک چۆن نزا دەکەین چارە بۆ برینداران بنێرێت و بە ساغ و سەلامەتی بیانگەڕێنێتەوە لای کەسوکاریان.

خوای گەورە دەفەرموێت: (وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ)، (الشوری: ٣٠)
واتە: هەر بەڵا و نەهامەتییەکتان بەسەر هاتبێت، ئەوە دەرەنجامی ئەو کار و کردەوانەیە کە بە ئارەزووی خۆتان دەتانکرد، (بەڵام ئەوەندە خوایەکی میهرەبانە) لە زۆربەی زۆری گوناهـ و هەڵەکانتان خۆشدەبێت.
داواکارین لە خوای گەورە عێراق و گەلەکەی لە هەموو خراپەیەک بپارێزێت و بە خێر و ئاسایش و سەقامگیری منەتباریان بکات.

انا لله وانا اليه راجعون

چوارشەممە: ١٢ی ڕەبیعی یەکەم ١٤٤٥ی کۆچی
بەرامبەر بە: ٢٧ی سێپتەمبەر ٢٠٢٣ی زایینی

پ.د. عەلی محێدین قەرەداغی
ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی