بەم دواییانە لە زانكۆی سلێمانی بەشی خوێندنی ئیسلامی، گفتوگۆی زانستی لەسەر ماستەرنامەیەك ئەنجام درا و دواتر قبووڵ كرا، كە لەسایەی ڕایەكانی پ. د. عەلی قەرەداغی نووسرابوو.
ناونیشانی تەواوی ماستەرنامەكەی (عەبدوڵڵا عومەر فەتاح) بریتی بوو لە "سیاسەتی نەختینەیی لە ئابووریی ئیسلامیی هاوچەرخدا، لە سایەی ڕایەكانی د. عەلی قەرەداغی: توێژینەوەیەكی شیكاریی بەراوردكاریی "
پ. د. عەلی قەرەرداغی كە زانایەكی مسوڵمانی بەناوبانگە و موفتی و نووسەری چەندین كتێبە، لەهەمان كاتدا ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمانە و سەرۆكی دەستەی ئەمیندارانی زانكۆی گەشەپێدانە.
توێژینەوەكە كە لە سێ بەشی سەرەكی پێكهاتووە، بە دیدێكی ئیسلامییەوە لەبارەی سیاسەتی نەختینەیی دەدوێت، كە تیایدا توێژەر پشتی بە بیروبۆچوونەكانی یەكێك لە زانا و چالاكوانە سەردەمییەكانی ئەو بوارە بەستووە، ئەویش پ. د. عەلی محێدین قەرەداغییە. هاوكات بۆ ڕای چەند توێژەرێكی تری هەمان بوار گەڕاوەتەوە.
توێژەر بە توێژینەوەكەی ویستوویەتی ئەوە بسەلمێنێت كە یاسای ئیسلامی توانای بەدیهێنانی سیستمێكی ئابووریی سەردەمییانەی وەهای هەیە كە لەگەڵ پێداویستییەكانی سەردەم بگونجێت و شان بە شانی بەرەوپێشچوونەكانی گەشە بكات و داخوازییەكانی بەدی بهێنێت. هەروەها زانایان و توێژەرانی ئیسلامی، دەتوانن بۆ میكانیزمەكانی سیاسەتی نەختینەیی سەردەم، جێگرەوەی گونجاو بدۆزنەوە.
میكانیزم و ڕێكارە یاساییەكان گۆڕاون و لە فراوان بووندان، میراتی ئیسلامییش هێندە دەوڵەمەندە كە مسوڵمانان بتوانن لەڕێیەوە سیستمێكی ئابووریی هاوچەرخ بەكارببەن.
ئەمەش وەڵامێكی دەمكوتكەرە بۆ هەموو ئەو مسوڵمانانەی كەوتبوونە گومانی ئەوەوە كە ئابووریی سەرمایەداریی سووخۆر تاكە هەڵبژاردەیە و گفتوگۆش لەبارەی هەر سیستمێكی ئابووریی ئیسلامی ترەوە، خەیاڵ بڵاوییە.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵەكە بە ئینگلیزی، كرتە لێرە بكە
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان