8 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

دكتۆر عەلی قەرەداغی وتارێكی لە كۆڕبەندی دیداری خۆشەویست (صلی الله علیه وسلم) پێشكەش كرد

Image

 

رۆژی شەممە بەرواری ٢١-١٠-٢٠٢٣،  پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، بە وتارێکی تۆمارکراو بەشداری لە دیداری خۆشەویست (صلى الله عليه و سلم) كرد، کە ڕێکخراوی (فۆرسایت) لە هۆڵی تایتانیک لە شاری سلێمانی سازی کردبوو.  دیدارەکە تایبەت بوو بە ڕۆڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه و سلم) لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردندا. دیدارەکە جگە لە مامۆستا سەڵاحەدین محمد بەهادین (ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان)، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی کۆلێژەکانی خوێندنی ئیسلامی و توێژینەوەی ئیسلامی لە زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گۆیژە و زانکۆکانی تری هەرێمی کوردستان؛ ئامادەی بوون.

بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە گرنگیی مەنهەجی فێرکردن کرد لە قورئان و سیرەی پێغەمبەر موحەمەدی خۆشەویستدا (صلى الله عليه و سلم) کرد و ئەو ئایەتەی تەفسیر کرد کە لە دروشمی دیدارەکەدا هاتبوو (وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ). بەڕێزیان ڕوونی کردەوە کە پرۆسەی فێربوون بە خوێندنەوە (إقرأ) دەست پێدەکات، بەڵام بە دوو مەرج کە لە ئایەتەکانی پاشتردا ئاماژەی پێ کردوە، ئەوانیش (بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ) و (وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ). واتە پڕۆسەکە بە ناوی پەروەردگارەوە بێت و تیایدا شکۆ و ڕێزی مرۆڤ پارێزراو بێت. ئەوەی شایانی باسە لە میانەی دیدارەکەدا پانێڵێکیش سازکرا بۆ چەند مامۆستایەکی پسپۆر لە زانستە شەرعییەكاندا کە مامۆستا بوون لە زانکۆكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئاکرێ.

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی