8 مانگ لەمەوبەر لە لایەن ئەدمین

یەكێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان: لێدوانی کەیانی زایۆنی لەبارەی فڕێدانی تەقینەوەی ئەتۆم بۆسەر غەززە، لێدوانێکی نازیی ڕەگەزپەرستیی نامرۆڤانەیە.

Image

لێدوانی کەیانی زایۆنی لەبارەی فڕێدانی تەقینەوەی ئەتۆم بۆسەر غەززە، لێدوانێکی نازیی ڕەگەزپەرستیی نامرۆڤانەیە.

 

یەکێتی زانایان زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو ليدوانە داخورپێنەرە دەکات کە وەزیری کەلەپووری حکومەتی زایۆنیی داگیرکار (ئەمیخای ئیلیاهو) دەریبڕی، کە هەستا بە ڕاگەیاندنی بیرۆکەی فڕێدانی تەقینەوەی ئەتۆمی بۆسەر کەرتی غەززە لەپێناو زیادکردنی هێرشەکانی بۆسەر ئەو کەرتە گەمارۆدراوە.

ئەم لێدوانە ئاستی لادان و نازی بوونی سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکار نیشان دەدات کە لە سەرەتاوە لەسەر کوشتن و کۆمەڵکوژی ڕاوەستاوە. ئەم لێدوانەش لەپاش ئەو کۆمەڵکوژییە دێت کە کەیانی زایۆنی لەڕێی سەربازییەوە ئەنجامی داوە و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەری، لە کوشتنی هەزاران منداڵ و ژن و ڕووخاندنی نەخۆشخانە و، مزگەوت و، کەنیسە، و دەیان هەزار بینا و شوێنی نیشتەجێبوونی تر، وەک  ئەوەی داگیرکار بەوانە ڕازی نەبووبێت!

یەکێتی زانایان جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەو جۆرە لێدوانانە نیشاندەری پەیڕەوێکی دوژمنکار و ڕەگەزپەرستە بەرامبەر  بە گەلی فەلەسطین، هەروەک چۆن ئەمە وا دەخوازێت لێپرسینەوە لە سەرانی زایۆنی بکرێت لەئاست تاوانەکانیان دەرحەق بە مرۆڤایەتی. هەروەها یەکێتی زانایان جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتتی ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت لە وەستاندنی ئەم داگیرکارە و دژایەتییەکانی و بەدیهێنانی ئاشتی و دادپەروەری بۆ ناوچەکە.

 دووبارە یەکێتی زانایان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم هەڕەشەی فڕێدانی تەقینەوەی ئەتۆمە، نیشاندەری زیادبوونی ئاریشەکەیە و هەڕەشەیە بۆسەر ئارامیی و پارێزراویی ناوچەکە. هەروەها بانگ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات کە هەتا زووە بجووڵێن و بەر بەم لێدوانە ناشرینانە بگرن و ڕێکاری پێویست لە دژی سەرانی زایۆنی بگرنە بەر.

یەکێتی زانایان هۆشداری دەدات لەوەی بێدەنگی و خۆ خەڵەفاندنی نێودەوڵەتی، هاندەری کەیانی زایۆنییە بۆ بەردەوام بوون لەسەر تاوانەکانی، کە ئەمەش تەواوی ناوچەکە دەخاتە ئامادەباشیی بۆ تەقینەوە بەڕووی هەڕەشەی ئەتۆم و توندکردنەوەی  هێرشە سەربازییەکان.

 

ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایان

عەلی محێدین قەرەداغی

سەرنجەکان

Image

کۆمێنتێک بەجێبهێڵە

دەربارەی ئێمە

سلێمانی، مامۆستایان نزیک تەلەفزیۆنی پەروەردەیی

draliqaradaghi@gmail.com

هەواڵنامە

ئیمەیڵەکەت لە خوارەوە بنووسە بۆ ئەوەی ئاگاداری بڵاوکراوە و بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆفیسۆر د.عەلی بیت.

© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی