پ. د. عەلی قەرەداغی لە میانەی هەڵوێست و وتە و بڵاوكراوە بەردەوامەكانی لە سەرجەم پەڕە كۆمەڵایەتییەكان، بە زمانی كوردی و عەرەبی پشتگیریی بەردەوام بۆ خەڵكی لێقەوماوی غەززە دەخاتە ڕوو و بە چەندین بانگهێشتنامە و فەتوا و نمونە و پەند و چیرۆكی مێژوویی، هەوڵی هۆشیار كردنەوەی گەلی مسوڵمان دەدات بە سەركردە و گەلیانەوە، بۆ بەدەمەوە چوونی خەڵكی فەلەسطین و وەستانەوە لە دژی ستەمكار و داگیركاران، ئیتر لە هەر شوینێكی جیهان بن.
هەروەك لە یەكێك لە بڵاوكراوەكانیدا دەڵێت: (( ئەگەر خوای گەورە ئێستا خەلیفە موعتەصەمی زیندوو بكردایەتەوە و بیبینیایە گەلەكەی وا چاویان بڕیوەتە كوشتن و بڕین و كۆمەڵكوژییە مرۆییەكەی غەززە، دەیوت: "هۆ عەرەب، هۆ مسوڵمانان! من سوپایەكم خستە گەڕ بۆ ڕزگاركردنی ژنێك كە وتی: (ئای موعتەصەم)، نە وەك ئێوە ملیۆنان سوپام هەبوو، نە وەك ئێوە فرۆكە و تانكم هەبوو، نە نەوت و غاز و ملیاران دۆلار!! ئێستا من واقم وڕماوە و وەختە باوەڕ نەكەم.. كاتێك چوونەوە بەردەم خوای گەورە چی دەڵێن؟! ئای داخەكەم..".
پاشان وتەكانی بە كۆتایی دێنێت: "پەروەردگارا، بمگەڕێنەرەوە بۆ حاڵەتی پێشووم، چونكە من بەرگەی ئەم دەستخەڕۆییە ناگرم..")).
© پەرەی پێدراوە لە لایەن ئالوول ئایتی
سەرنجەکان